پەرلەمانتارێک: تا کەشوهەوا زیاتر ساردبێت، نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایگەیاند، تا کەشوهەوا بەرەو ساردتر بڕوات، تا کەشوهەوا زیاتر ساردبێت، نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە قۆرخکارەکان نرخی نەوت زیاتر بەرزدەکەنەوە.

شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی ووزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە هەفتەی پێشوو کەلەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبووینەوە لەبارەی پرسی نەوتی سپی و غازی ماڵانەوە، چارەسەری ئەوەمان پێدان کە لەڕێگەی پاڵاوتگە ناوخۆییەکان نەوتی پێویست دابینبکرێت، بەڵام ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە بڕی  74  ملیۆن دینارە کە تەنها بەشی 300 هەزار خێزان دەکات ، لە کۆی ملیۆنێک و 250 هەزار خێزانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان”.

باسی لەوەشکرد، “نەوتی سپی بدرێتە دەست کەرتی تایبەت و خۆی بچێت بیهێنێت و خۆی نرخ دیاریبکات، بە دڵناییەوە نرخی هەر بەرزدەبێتەوە”.

وتیشی، “هەتا کەشوهەوا بەرەو ساردتر بڕوات، قۆرخکارەکان لەسەر حسابی هاووڵاتی نرخی نەوت زیاتر بەرزدەکەنەوە، بەڵام ئێمە لای خۆمانەوە هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین بۆ فشارکردن لەسەر حکومەت”.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستی گەرمیان هەڕەشەی وەستاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکات

بابەتی دواتر

بە چەند هەنگاوێک ڕێگە لە تێکچوونی ماکیاژەکەت بگرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
Total
0
Share