بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە تاکو کاتەکانی ئێوارە، پلەی گەرمی بە گشتی نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەکاتەکانی بەیانی زوو لە زۆربەی ناوچەکان،پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەریی لاواز دەبێت.
سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرمی کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، هەولێر: 38 پلەی سیلیزی، سلێمانی:35 پلەی سیلیزی، دهۆک:36 پلەی سیلیزی، کەرکوک:38 پلەی سیلیزی، زاخۆ:37 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە:35 پلەی سیلیزی، سۆران:35 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران:27 پلەی سیلیزی و گەرمیان:39 پلەی سیلیزی دەبێت.