پسپۆرێكی بواری ئابوری لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی نەوت بۆ 86 دۆلار و خوارتر دۆخی ئابوریی عێراق نزیك دەبێتەوە لە ناوچەی مەترسیدار.
نەبیل مەرسومی پسپۆری بواری ئابوری لە عێراق ڕایگەیاند، پێشتر چەند جارێك نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان دابەزیوە بۆ خوار 86 دۆلار كە مەترسی لەسەر دۆخی ئابوریی عێراق هەبووە، بەڵام لەم دۆخەی ئێستادا ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت زیانی گەورە بە ئابوریی عێراق دەگەیەنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بگاتە 80 دۆلار پێویستە عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل هەناردە بكات تا بتوانرێت ڕۆژانە 140 ترلیۆن دینار داهاتی بێت بودجەی پێویست دابینبكات سەرباری زیادبوونی خەرجییەكان بەڵام پەسەندكردنی یاسای بودجەی ئاسایشی خۆراك ڕۆڵی هەبووە لە سەقامگیریی وڵاتدا.