ئەو بوونەوەرەی وەک “مرۆڤ” زەردەخەنە دەکات

ماسیگرێک لە کەناراوەکانی ئوستورالیا، بوونەوەرێکی سەیر دەدۆزێتەوە، کە وەک مرۆڤ ددانی هەیە و زەردەخەنەشی کردووە.

بەپێی دەیلی مەیلی بەریتانی، ماسیگرێک بەناوی تراپنمان پیرماگۆی، لە کەناراوەکانی نیو ساوز وێڵز، لە ئوستورالیا، بوونەوەرێکی سەیری دۆزیوەتەوە و وێنەی گرتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە و سەرنجی خەڵکێکی زۆری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، بونەوەرەکە زەردەخەنەی کردووە، یەکێک لەو کۆمێنتانەی بۆی نوسراوە بە ماسی شەڕانگێز ناویهێناوە، یەکێکی دیکەش بۆی نووسیوە، وەک ئێمە زەردەخەنە دەکات!.

دین گۆربس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری توێژینەوە لە تاقیگەی کەناراو و دەریاکان لە زانکۆی فلۆریدا ڕایگەیاند، ماسییەکە لە جۆری قرشی “گۆڵبن”ە، لە زەریاکانی هێمن و هندی و ئەتڵەسی بوونیان هەیە، نێرەکانی درێژیان 2.6 پێ دەبێت، بەڵام مێیەکانی درێژیان 3 پێیە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی ڕاوکردنی بەردەوامەوە ئەم جۆرە ماسییە لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە.

بابەتی پێشتر

هێلیکۆپتەری دوو بەرپرس لە وایەری کارەبا گیردەبێت و دەکەوێتە خوارەوە

بابەتی دواتر

مەسك: ئینتەرنێتی ئازاد بۆ ئێران دابیندەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share