قوباد تاڵەبانی: یەکێتی غەدر قبووڵ ناکات

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، یەکێتی غەدر قبووڵ ناکات.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، هەمووان باش دەزانن لەو شوێنانەی یەکێتی باڵادەستە، قەت رێگەی نەداوە و رێگەش نادات لە هیچ فەرمانگە و دامەزراوەیەک جیاوازی لەنێوان هاوڵاتییاندا بکرێت لەسەر ئینتیمای حزبی و هەڵوێستی سیاسی، بەڵام هەمووانیش دەزانن کە لە شوێنەکانی دیکە چۆن غەدر لە یەکێتییەکان و لایەنەکانی دیکەش دەکرێت.

وتیشی، لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی شارە جوانەکەی رواندز جەختم کردەوە ئەم یەکێتییەی ئێستا غەدر قبووڵ ناکات و لەسەر هەر غەدر و ناحەقییەک بەرامبەر بە هەڤاڵانمان بکرێت دێتە جواب، چونکە پێمانوایە ئەگەر نەتوانین هەڤاڵ و ئەندامەکانی خۆمان بپارێزین، ناشتوانین نوێنەرێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بین و داکۆکی لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان بکەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share