زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە بەر لە جەژن ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، تائێستا كێشەی كورتهێنانی مووچەی مانگی پێنج چارەسەرنەكراوە و وەزارەتی دارایی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەوڵدایە ئەو گرفتە چارەسەربكەن و مووچەی تەواوی مووچەخۆران بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ دابەشبكرێت.

هاوكات عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان راگەیەندراوە كە كورتهێنان لەو بڕە پارەیەدا هەیە كە بۆ مووچە تەرخاندەكرێت و لە ژێرناوی كورتهێناندا دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و تائێستا نازانرێت بەر لە جەژن مووچەی مامۆستایان دەدرێت یاخودنا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، مانگەكانی پێشتر خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان پێكەوە رادەگەیەنرا و ئێستا گرفتەكە لەوەدایە مووچە دابەشكردن هاوشێوەی ساڵی 2017ی لێهاتووەتەوە كە ئەو كات هەر رۆژە و وەزارەتێك رادەگەیەنرا و مووچەی مووچەخۆران لەكاتی خۆیدا دابەش نەدەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان راگەیەندراوێكی بەپەلە لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاودەكاتەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەداخەوە جارێكی تر كەركوك…
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی…
Total
0
Share