لە شەڕی نێوان زاوا و خەزوورێكدا كەسێك برینداربوو و پێنج كەسیش دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لە نێوان زاوا و خەزوورێكدا دروستبووە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە و پێنج كەسیش دەستگیركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی بەهاری نوێ بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە دەمەقاڵێ‌ لە نێوان زاوا و خەزوورێكدا دروستبووە و بە هۆیەوە كەسێك برینداربووە كە تێیدا چەك بەكارهاتووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و هەردوو لایەنی شەڕكەریان دەستگیركرد كە پێكهاتبوون لە پێنج كەس و دەستگیركراوەكانیش ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی شادی كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: بەردەركی سەرا و شەقامی سالم نۆژەندەكرێنەوە

بابەتی دواتر

هەولێر ئاوی بە فیڕۆدراو بەكاردەهێنێتەوە بۆ ئاودانی پارك و باخچەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە كۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروستبكات

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە…
Total
0
Share