بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەغداد پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی 2022 ناردووە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، ڕایگەیاند، “چەكی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتووەتە دەستمان كە بریتییە لە 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هەزار دینار و بەم میكانیزمە كۆتایی بە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 دێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دوای تەواوكردنی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.
پارەی گەنمی جوتیاران بەم شێوەی لای خوارەوە بەپێی شارەكان دابەشكراوە:-
سلێمانی: هەشت ملیار و 798 ملیۆن دینار
هەولێر: 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار .
دهۆك: سێ ملیار و 128 ملیۆن و 77 هەزار دینار .