دەستەی تەحریری شام عەفرین كۆنترۆڵ دەكات

دەستەی تەحریری شام شاری عەفرین-ی لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆنترۆڵكرد.

شارەكە پێشتر لەلایەن گروپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا لەژێر دەستی هێزە كوردییەكانی رۆژئاوا لە ساڵی 2018دا دەرهێنرا.

بەپێی سەرچاوەكان، دەستەی تەحریری شام، جگە لەو شارە ژمارەیەك گوند و شارۆچكەی دەوروبەری لە پارێزگای حەلەب كۆنتڕۆڵكردووە.

بەپێی گروپە چەكدارەكان و روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ناكۆكییەكانی نێوان گروپەكانی سەر بە توركیا و گروپە زۆتر توندڕەوەكان و لەنێویاندا “دەستەی تەحریری شام”، باڵی سوریی پێشووی رێكخراوی قاعیدە لە كاتیكی پێشتری ئەم مانگەدا سەریهەڵداوە.

شەڕ لە شارەكە بووەتەهۆی كوژرانی 19 چەكدار و گیانلەدەستدانی هەشت هاوڵاتیی مەدەنی كە لەنێوانیاندا منداڵ هەیە، وەك ئەوەی روانگەی سوری ئاماژەی پێداوە.

سوریا لە ساڵی 2011ەوە لەناو ململانێی چەكداریدایە، دوای ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەی دژ بە بەشار ئەسەد-ی سەرۆك ئەنجامدرا، جەنگی درێژمەودای وڵاتەكە بووەتە هۆی كوژرانی سەدان هەزار كەس و ئاوارەبوونی ملیۆنانی دیكە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

چاوە کریستاڵەکەی ناوبانگی پێبەخشی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكە بەردەوامە

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت،”جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەوە بەردەوامە و تەواوی تیمەكانی پاككرنەوە…
Total
0
Share