2021-2022 کۆتا وەرزی دێمبیلی-یە لە بەرشلۆنە

ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرزی 2021-2022 پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، دێمبیلی گرنگی بە ئۆفەرەکانی یانەی بەرشلۆنە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی نادات، بەڵکو سەرجەمیانی ڕەتکردووەتەوە و بڕیاریداوە هاوینی 2022 پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

سپۆرت نووسیویەتی، دێمبیلی هاوشێوەی کیلیان مباپێی هاونیشتیمانی بیردەکاتەوە، نایەوێت لە یانەکەی بەردەوامبێت و بەرامبەر بە پاداشتی دارایی ڕوو لە یانەیەکی نوێ دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین یانە لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی هاتوونەتە سەرهێڵ و بڕی 17 ملیۆن پاوەندیان وەک پاداشت پێشکەشکردووە، بەو مەرجەی بۆندەکەی لەگەڵ بارسا نوێنەکاتەوە و بێبەرامبەر ڕووبکاتە یەکێک لەو یانانە.

یانەکانی لیڤەرپوڵ، مانچستەر یونایتد، نیوکاسڵ، بوروسیا دۆرتمۆند گرنگییان بە ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا داوە، لە بەرامبەردا یانەی بەرشلۆنە هەموو هەوڵێکدەدات ڕێگری لە یاریزانەکە بکات، تاوەکو دووچاری زیانی دارایی نەبن، لەکاتێکدا لە 100 ملیۆن یورۆ زیاتریان لەپای گواستنەوەیدا پێشکەشی دۆرتمۆند کردووە.

بابەتی پێشتر

بایرن بەبێ هاندەر ڕووبەڕووی بەرشلۆنە دەبێتەوە

بابەتی دواتر

کروس: بنزیمە و ڕۆناڵدۆ لە مێسی شایستەتر بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share