فێدرەر: پاشگەز نابمەوە

ڕۆجێ فێدرەری سویسری و ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی دووپاتی کردەوە، کە لە بڕیاری وازهێنان پاشگەز نابێتەوە.

ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی سویسری، ڕۆجێ فێدرەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بۆ دواجار لە شاری لەندەن بەشداریی جامی لیڤەر بۆ تێنسی سەرزەوی دەکات، دواتر وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.

ساڤان گوتری، پێشکەشکار لە ئەفسانەکە دەپرسێت: ڕاستە لە وازهێنان پاشگەزبوویتەوە؟ فێدرەر لە وەڵامدا دەڵێت، “بابەتی پاشگەزبوونەوە لە وازهێنان لەم ڕۆژگارەدا زۆر بەربڵاوە؟ پێشتر بابەتی پاشگەزبوونەوەی تۆم برادی، ئێستاش پێدەچێت سێرینا ویلیامز دوودڵ بێت، نەخێر ڕاست نییە، بێگومان مکووڕم لەسەر بڕیارەکەم و ئەوە پشتڕاست دەکەمەوە.”

فێدرەر یەكێكە لە ئەفسانە دیارەكانی تێنسی سەرزەوی، زیاتر لە دوو دەیە لە نێو بوارەکەدا بەردەوام بوو، (20) ناسناوی گەورەی “گراند سلام”ی بەدەستهێنا لەگەڵ چەندین دەستكەوت و ناسناوی دیکەی مێژوویی.

بابەتی پێشتر

تاپڕ كۆتایی بە ژیانی مێردمنداڵێكی خانەقین هێنا

بابەتی دواتر

بەرگریی ئەمریكا و پێشمەرگەی هەرێم یاداشتی لێكتێگەیشتنیان نوێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ هاتریکی لیڤاندۆڤیسکی، بایرن بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کولن تۆمارکرد

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 19ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر کولن ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share