چەند رۆژێک لەمەوبەر لەکاتی نانخواردن لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی واشنتنی پایتەخت جانتا دەستییەکەی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بە کۆمەڵێک پارە و پێداویستییەوە دزرا و دواتر تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکرا.
رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردووەتەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە کاتی نانخواردن لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی واشنتنی پایتەخت جانتا دەستییەکەی کریستی نویم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە دزراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جانتاکە لە مارکەی گوجی بووە، بڕی سێ هەزار دۆلاری کاش و پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری و کلیلی ماڵەکەی و پێناسی وەزارەتەکەی تێدابووە.
ئاشکراشیکرد، لەلایەن پۆلیسەوە رۆژی یەکشەممە توانراوە تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکرێت، کە پەنابەرێکی نایاسایی خەڵکی چیللییە و گوماندەکرێت پەیوەندی بە باندێکی گەورەوە هەبێت.