عێراق بەنیازە ئەو ڕووبەرەی کە لە وەرزی نوێی 2022 – 2023دا تەرخانی دەکات بۆ چاندنی گەنم بۆ 750 هەزار هێکتار زیاد بکات، ئەوەش هەوڵێکە بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمەوە وەرزی چاندنی دەستپێبكات.
داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق لە وەرزی 2021 – 2022دا 625 هەزار هێکتار دروێنەی کردووە.
راشیگەیاند، وەزارەتەكەیان سەرقاڵی پڕۆسەی پلانی كشتوكاڵییە لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، پێشبینیش دەكات زیاتر پشت بە ئاوی ژێر زەوی ببەسترێت، بەو پێیەی ئێستا وڵات ڕووبەڕووی كەمی ئاو بووەتەوە.
وتی، عێراق هاوردەكارێكی سەرەكیی گەنمەشامییە و ساڵانە پێویستی بە 4.5 بۆ 5 ملیۆن تۆن گەنم هەیە بۆ بەرنامەی پاڵپشتی خۆراک، حكومهتی عێراق كار لهسهر پلانی زیادكردنی هاوردهكردنی گهنمهكه دهكات به مهبهستی زیادكردنی بەرهەم
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، راپۆرتێکی جیهانی، عێراقی وەک یەکێک لەو وڵاتانە پۆلێن کردووە کە بڕێکی کەم کۆگای گەنمی هەیە، لەکاتێکدا ئەو مادەیە لە ئاستی جیهانیدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
عێراق لەو وڵاتە عەرەبییانەیە کە مەترسیی بەرزبوونەوەی نرخی نانی لەسەرە، ئەوەش بەهۆی بڕیارەکانی رێگریکردن لە هەناردەکردنی گەنم و لێکەوتەکانی شەڕی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.