بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە سنووری ناحیەی سیتەک دوو کەس دەستگیرکران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان لە ژنێک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، “دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی سیتەک سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەکه‌وه ده‌ستگیربكرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هه‌ردوو تۆمه‌تبار (و، ن، ر) له‌دایكبووی 1997 و (هـ، ج، ج) له‌دایكبووی 1992 له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه”.