سێرجیۆ بۆسكێتس كۆتایی ئەم وەرزە لە یانەی بەرشلۆنە دەڕوات و بەرەو ئەمریكا هەنگاو دەنێت.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایكردووە، سێرجیۆ بۆسكێتس بە هاوڕێ نزیكەكانی ڕاگەیاندوە كە ئەمە دوا وەرزی یاریكردنی دەبێت لە بەرشلۆنە.
وتوشییەتی بەرەو ئەمەریكا هەنگاو دەنێت و پێشبینی دەكرێت پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامییەوە بكات.
بۆسكێتس وەك پێویست ئەم وەرزە لە پێكهاتەی سەرەكیدا نابینرێت و لەجێگەی ئەودا هەندێ جار كیسێ و هەندێ جار دی یۆنگ یاریی دەكات.
چاڤی گۆڕانكاری زۆری لە پێكهاتەی بەرشلۆنە كردووە و زۆربەی كات هاوڕێ نزیكەكانی خۆی كە بۆسكێتس و ئالبا و پیكێ و سێرجی ڕۆبێرتۆن، لەسەر كورسی یەدەگن.