دیجلە شەڕ لەگەڵ مردن دەکات.. ڤیدیۆی وشکبوونی مەترسیداری دیجلە بڵاودەبێتەوە

لە ئەنجامی چالاکییە ئاڵۆز و زۆرەکانی مرۆڤ و گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا، ڕووباری دیجلە کە هێمای شارستانیەتی سۆمەر و بابلە شەڕی مردن و وشکبوون دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی ئاستی مەترسییەکان بڵاوبووەتەوە.

لە عێراقدا کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 42 ملیۆن کەسە، دیجلە سەرچاوەی کشتوکاڵ و شارستانیەتە، کارەساتە سروشتییەکان و گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا خەریکە ئەو هەناسەکانی ئەو ڕووبارە دەخنکێنێت.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە بەرزاییەوە تۆمارکراون ئاستی مەترسییەکە و کەمبوونەوەی نیشاندەدات.

دیجلە بەهۆی کەمی بارانبارین و دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیاوە، ئاوەکەی بەڕێژەیەکی زۆر کەمبووەتەوە و خەڵکی ئەو ناوچانە ناچار بە گۆڕێنی شێوازی ژیانی دەیان ساڵەیان بوون.

لە هەندێک شوێندا تەنها چاڵاوی ئاو لە ڕووبارەکە ماونەتەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی دەوروبەری دیالە.

حکومەتی عێراق، تورکیا بە هۆکاری کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە تۆمەتبار دەکات بەهۆی دروستکردنی بەنداو لەسەر ڕووباری دیجلە.

ئامارە فەرمییەکان ئەم تۆمەتەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بەو پێیەی دەریانخستووە کە ئاستی ڕووباری دیجلە لەگەڵ هاتنی لە تورکیاوە ئەمساڵ لە 35%ی تێکڕای ئەو بڕە تێنەپەڕیوە کە لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە ناو عێراق.

لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆتایی ئازاری ئەمساڵدا زیاتر لە سێ هەزار و 300 خێزان بەهۆکارەکانی ئاووهەوا لە 10 ناوچەی عێراق ئاوارەبوون.

لە حوزەیرانی ئەمساڵدا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کەمیی ئاو و ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی سامانە ئاوییەکان و کشتوکاڵ دەبنەوە هۆکاری سەرەکین بۆ کۆچکردنی خەڵکی عێراق لە لادێکان و ناوچەکانی زۆنگاوەکانەوە بۆ شارە گەورەکان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی.. چاکسازییەکان کاتی نییە و بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

بایدن: قسەکانم لە جێگەی خۆیاندا نەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share