سەدر داواى نووسینەوەى “پەیماننامەى شەرەف” دەكات

موقتەدا سەدر

سەرۆكى رەوتى سەدر داواى نووسینەوەى پەیماننامەیەكى “شەرەف و باوه‌ڕداریی” و یه‌كێكی دیكه‌ی سیاسى دەكات.

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە بڵاوكراوەیەكدا لە تویتەر باس لە “دەستدرێژیی بێشەرمانە بۆ سەر خوا و ئایین و پێغەمبەر و خۆشه‌ویستانیان لەلایەن چەند هەرزەكارێكەوە ده‌كات”.

ئاماژەى بەوه‌شكردووە كە “ئەم هەرزەكارانە” دەیانەوێت ناو و ناوبانگى شۆڕشگێڕان، ڕیفۆرم، ئایین و مەزهەب بە پاڵپشتى هێزە دەرەكییەكان و چەند كەسایەتییەك لە ناوەوە، له‌كه‌دار بكه‌ن.

سەدر داواى ڕێكخستنەوەى نێوماڵى شیعه‌ دەكات و دەڵێت، “بۆ بەرژەوەندیى گشتى ئەوە دەبینم كە بەزووترین كات نێوماڵى شیعه‌ لە ڕێگەى ئەنجامدانى زنجیرە كۆبوونەوەیەكى چر بۆ نوسینەوەى پەیماننامەیەكى شەرەفى باوه‌ڕداریی و یەكێكى دیكەى سیاسى، ڕێکبخەینەوە”.

بە وتەى سه‌رۆكی ڕه‌وتی سەدر، ئەم پەیماننامانە بۆ بەرزكردنەوەى ئاڵاى خودایە و لەسەر پەیڕەوى چاكسازى، یەكبوون و بێگەردیی دەبێت بەبێ بەشداریی گەندەڵكاران.

بابەتی پێشتر

ئیستانبوڵ 3-4 لایپزیچ

بابەتی دواتر

وڵاتێكی دیكە لەهەفتەى داهاتووەوە كوتانى ڤایرۆسى كۆرۆنا دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

44000 تۆن برنج گەیشتە عێراق

تەنها بە یەك كەشتیی بارهەڵگر، 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت. راگەیاندنی وەزارەتی…
Total
0
Share