سپەیس ئێكس 54 مانگی دەستكرد هەڵدەداتە بۆشایی ئاسمان

كۆمپانیای سپەیس ئێكس ئاشكرایكرد، 54 مانگی دەستكردی نوێی هەڵداوەتە بۆشایی ئاسمان و مەبەستەكەش ئینتەرنێتە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكە كە ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكی خاوەنیەتی، ئەو كۆمەڵەیەی مانگە دەستكردەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ (بە كاتی كوردستان) لە فڕۆكەخانەی كەیپ كاناڤێراڵ لە فڵۆریدا هەڵدراون بۆ بۆشایی ئاسمان.

كۆمپانیای سپەیس ئێكس لە تویتەر نووسیویەتی، مانگە دەستكردەكان بە دەوری خوولگەی زەوی و لە چێوەی تۆڕی ستارلینك-دا كە تایبەتە بە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دەخوولێنەوە.

لە ساڵی 2019ـەوە تا ئێستا كۆمپانیاكەی ئیلۆن مەسك زیاتر لە سێ هەزار مانگی دەستكردی هەڵداوەتە بۆشایی ئاسمان و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بۆ دانیشتووانی ئەمریكای باكوور و ئەوروپا و ئوسترالیا دابیندەكەن.

بابەتی پێشتر

بایدن بۆ چین: بەرگریی لە تایوان دەکەین ئەگەر هێرش بکەنەسەری

بابەتی دواتر

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share