شۆفێری پاسێکی گەشتیاری دەستگیرکرا جانتای سەرنشینەکانی دزیوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، کە شۆفێری پاسێکیان لە یەکێک لە بازگەکانی باشووری بەغداد دەستگیرکردووە، جانتای سەرنشینەکانی دزیوە و هەڵاتووە.

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسی بەغدادی سەر بە وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، لە کەمینێکدا کە پێشتر زانیارییان پێدراوە لەسەر دزینی جانتا و کەلوپەلی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن و هەڵاتنی، توانیویانە دەستگیری بکەن.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان شۆفێرەکە و زیارەتکاران لە کەربەلاوە دەگەیەندرانە کازمیەی بەغداد و دواتریش بۆ سامەڕا، بەڵام کاتێک لە کازمیە گەشتیارەکانی دابەزاندووە جانتا و کەلوپەلەکانی دزیوە و هەڵاتووە.

لەلایەن تیمێکی پۆلیسەوە ئەو شۆفێرە لە باشووری بەغداد دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر سەرجەم جانتا و کەلوپەلەکاندا بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ خاوەنەکانیان.

بابەتی پێشتر

بەشێک لە دارەکانی شاری یاریی هەڵەبجە دەبڕدرێنەوە

بابەتی دواتر

بایدن بۆ چین: بەرگریی لە تایوان دەکەین ئەگەر هێرش بکەنەسەری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در جارێكى دیكه‌ له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌ په‌یامه‌كانى خۆی دووباره‌كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “نەشەرقی، نەغەربی”. سەدر…
Total
0
Share