عێراق بەهۆی کەمئاوییەوە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم لەدەستدەدات

حەیدەر عەبادی سەرۆکی کۆمەڵەی جوتیارانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی کەمئاوییەوە کەمیی لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمساڵدا هەیە.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرۆکی کۆمەڵەی جوتیارانی عێراقەوە بڵاویکردەوە، “زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنممان لەدەستداوە بەهۆی کەمئاوی و لەگەڵ ئەوەشدا شایستەکانی جوتیاران نەدراوە، لەکاتێکدا دەبێت بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بگاتە شەش ملیۆن تۆن “.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عێراق تا ئەم وەرزە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 539 هەزار تۆن گەنمە، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت بۆ سێ ساڵ پێداویستیی ناوخۆیی دابینبکات.

لەگەڵئەوەشدا وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بگاتە شەش ملیۆن تۆن، بڕی گەنمی پێویستیش بۆ دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆیی عێراق ساڵانە بڕی 4.2 ملیۆن تۆنە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە باسی لەوەکردووە، لە وەرزی داهاتوودا عێراق ڕوبەڕووی کورتهێنان لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیدا دەبنەوە، بەهۆی ئەوەی ئیدارەدانی دۆسیەی ئاو لە عێراق بە ڕێگایەکی هەڵە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بكوژی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلادا سەپاند

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌ربه‌لادا…
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران “. د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share