كارگوزارێكی فلیپینی منداڵێكی تا مردن ئەشكەنجەداوە

ژنە كارگوزارێكی فلیپینی، منداڵێكی كۆرپەی بە ئەشكەنجەدان كوشتووە و دادگا لەگەڵ سەپاندنی بڕیاری سزادانیدا، وردەكاریی چیرۆكەكە ئاشكرادەكات.

دەسەڵاتی دادوەریی ئوردن ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، ژنێكی فلیپینی بەهۆی ئەوەی لە ماڵان وەك كارگوزار كاردەكات و هاوسەرەكەی لە گەشتی درێژخایەنی كار بووە لە دەرەوەی ئوردن، منداڵە كۆرپەكەی سپاردووە بە ژنە كارگوزارێكی دیكە كە ئەویش فلیپینییە و مانگانە بە 120 دیناری ئوردنی بەخێویكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دادگاكە، منداڵەكە كچ بووە و ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2020 كە ئەو كات تەمەنی قوربانییەكە كەمتر بووە لە دوو ساڵ، كارگوزارەكە بەردەوام منداڵەكەی ئەشكەنجەداوە و تەنانەت بە ڤیدیۆ تۆماریكردووە.

ئەو منداڵە كە بە ئەشكەنجەدانێكی زۆر گیانی سپاردووە، بە ئاسن لێیدراوە و بووراوەتەوە، دواتر “بكوژەكە” پەیوەندیی بە ناسیاوێكییەوە كردووە و ئەویش منداڵەكەی بردووە بۆ نەخۆشخانە، پشكنینەكان دەریانخستووە كە جگە لە برینداربوونی ڕووخسار و دەست و قاچەكانی، مێشكی زەبری بەركەوتووە و ئاوساوە، هەروەها شوێنەواری چەندین ئەشكەنجەدانی پێشتر بە جەستەی منداڵەكەوە بوون كە دوایینیان هەفتەیەك پێش كۆتا ئەشكەنجەدان و كوژرانی بووە.

لە پای ئەنجامدانی تاوانەكەدا، دادگای تاوانەكانی ئوردن سزای كاركردنی زۆرەملێی هەتاهەتایی بەسەر “تاوانبار”ـەكەدا سەپاندووە.

بابەتی پێشتر

بایرن لەبارەی ناگیلسمانەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یەکەم دۆڕاندنی لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share