ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە، “پێویستە وه‌ڵامی ئه‌و ناهه‌قییانه بدرێنه‌وه، كه ده‌رهه‌ق به خه‌باتی مێژوویی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كراون”.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنەكە به سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و ته‌رخانكرا بۆ كاروباری ڕێكخراوه‌یی مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، لەو باره‌یه‌وه ڕێوشوێنی پێویست گیرانه‌به‌ر.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، تایبه‌ت بوو به “پێویستیی داكۆكیكردن له مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و شانازیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان”.
ڕایگەیاندووە، “كۆبوونه‌وه بڕیاری دا بۆ پارێزگاریكردن له ڕه‌وتی ئه‌و مێژووه له هه‌ر شێواندن و چه‌واشه‌كارییه‌ك، له ڕێی به‌ڵگه و دیكۆمێنتی پشتڕاستكراوه‌وه داكۆكی له‌و مێژووه و سه‌روه‌رییه‌كانی بكرێت، به تایبه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییانه بدرێنه‌وه كه ماوه‌یه‌كه له ڕێی چه‌ند كتێبێكی چه‌واشه‌كارانه‌وه ده‌رهه‌ق به خه‌باتی مێژوویی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كراون و مێژووی گه‌له‌كه‌مان و ڕه‌مزه‌كانی به لاڕێدا ده‌به‌ن”.