سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەکرێن

بە بڕیاری حکومەتی هەرێم سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەکرێن کە 120 هەزاریان لە شاری هەولێرن.

پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن و لە ھەولێریش زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە 56 پڕۆژەی وەبەرھێنان کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە و پێكھاتووە لە (شوقە، ڤێلا، خانوو) و خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە تاپۆ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە.

ئاشکراشیکرد، تائێستا لە سنووری پارێزگاى ھەولێر شەش ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆکراون، 12 ھەزار یەكەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن، پێشبینیشدەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا لەبری چالاكییەكانی خۆی وێنەی مەسرور بارزانی و نەخۆشخانەكان بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی كارەبا وێنەكانی مەسرور بارزانی بڵاودەكاتەوە كە سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاری لە هەولێر دەكات. بڵاوكردنەوەی ئەو…
Total
0
Share