قوباد تاڵەبانی بەپێویستی زانی پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە دوایین هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كرا و هەردوولا هیوایان خواست لە ماوەیەكی نزیكدا حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت.

لەم چوارچێوەیەدا، جێگری سەرۆك وەزیران بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هەروەها ئەو هێرشانەی لە ماوەی رابردوودا كرانەسەر ژێرخانی ئابوری كوردستان، بەپێویستی زانی پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو كە لەلایەكەوە بتوانێت لە ئاستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاوڵاتییاندابێت و لەلایەكی دیكەشەوە بە هاوكاری و هەماهەنگیی لەگەڵ حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەقامگیریی كوردستان بپارێزێت.

سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداش لەسەر پرسی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت، قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی پابەندبوونی هەردوولا بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە، كە ‏ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا جێبهێڵن،…
Total
0
Share