سبەینێ شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

لە سبەینێوە کاری نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی و شەممە تیمەکانمان هەڵدەستن بە تەواوکردنی کاری قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک نەخۆشخانەی شار بەردەم بۆڵینگ کە لە رۆژانی ڕابردوودا بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ کارەکان دواخرا بۆ کاتێکی گونجاو.

ئاشکراشیکرد، کارکردن لە سەر لەبەیانییەوە دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت تا ئێوارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوی و خانووە زیادەڕەوەكان ئاشكرادەكات

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوییە زیادەڕەو و فۆڕمەكان ئاشكرادەكات و سەبارەت بە خانووی گوندەكانیش دەڵێت، چاوەڕوانی…
Total
0
Share