تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە دۆخی پاکستان دەدات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە دۆخی پاکستان دەدات بەهۆی ئەو لافاوەی لە  ماوەی ڕابردوودا ئەو وڵاتەی گرتەوە و بە “کارەساتی دووەم” ناوی دەبات.

ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتیدابڵاویکردووەتەوە، “بەهۆی ئەو لافاوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی پاکستان دروستبوون و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بێ ماڵ و حاڵ بوون ئەگەری ڕوودانی کارەساتی دووەم لەئارادایە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەترسییەکە ڕووی لەو هاووڵاتییە ئاوارانەیە کە لەناو کامپەکاندان، ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەی گەدە، مەلاریا، تای دینگۆ هەیە، بەهۆی بوونی ئاوی پیس کە مۆڵگەیەکە بۆ کۆبوونەوەی مێشوولەی زیانبەخش”.

لەناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، لافاوێکی بەهێز پاکستانی گرتەوە، بەهۆیەوە 1545 کەس مردن و 1.8 ملیۆن خانوو ڕووخان.

شارەزایانی بواری کەشناسی هۆکارەکانی ڕوودانی لافاوەکەیان بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی پێکدادانی دوو فڕۆکە لە ئاسماندا چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

مانگێكی دەستكردی نوێی چینی دەگاتە بۆشایی ئاسمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share