لەبارەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردەوە تا كۆتایی ئەمساڵ بەشە خۆراكی مانگانە بەپێی یاسایی پاڵپشتیی ئاسایشی خۆراك دابەشدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق تێیدا هاتووە، پشتبەستن بە یاسای ئاسایشی خۆراك تا 31ی 12ی 2022ی ئەمساڵ بەشەخۆراكی مانگانە دابەشدەكرێت و دوای ئەو وادەیە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە كۆتایی پێدێت.

وەارەتی بازرگانیی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر میكانیزمێك دیاریكرابوو بۆ ڕاگرتنی بەشەخۆراكی ئەو خێزانانەی بژێوییان باشە و دەوڵەمەندن كە ئەو هەنگاوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی دەوڵەت بەپێی داهاتی مانگانە كاری لەسەر بكرێت.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی كرێی خوێندن لە خوێندنگە تایبەتەكان دەدرێت

بابەتی دواتر

بڕیارێكی حكومەت لە بارەی پاڵاوگەكانەوە جێبەجێنەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆماری عێراق: هاوكاردەبین لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران

سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هاوكاردەبن لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share