ئالڤێس: کریستیانۆ نەفرەتییە و کەس بە پیلێ بەراورد ناکرێت

دانی ئالڤێس، ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنە کە لە ئێستادا بۆ یانەی یونیڤێرسیداد ناسیوناڵی مەکسیکی ناسراو بە “پوماس” یاری دەکات، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆچوونی خۆی لە بارەی یاریزانە ناودارەکانی بواری تۆپی پێ و باشترینی مێژووەوە ئاشکرا دەکات.

ئەستێرەکەی بەڕازیل بۆ ڕۆژنامەی مارکای دووپاتدەکاتەوە، لیۆ مێسی باشترینی مێژووە، بەڵام هیچ یاریزانێک لە بواری تۆپی پێدا مافی ئەوەی نییە بە ئیدسۆن ئارانتێس دی ناشیمێنتۆی ناسراو بە “پیلێ” بەراورد بکرێت.

 

قورسترین ڕکابەر، کریستیانۆی نەفرەتی

“کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەو نەفرەتییە ڕێگەت پێنادات چرکەیەک هەناسە بدەیت، لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا زۆر خراپ نەبووم، بەڵام یاریکردن بەرامبەری زۆر ئاڵۆز و قورس بوو، ئەو کابرایە مەکینەی گۆڵکردنە.”

 

پیلێ هەڵدەبژێرم

“ئەگەر بەراوردی نێوان پیلێ و ئەفسانەکانی دیکە بکەم، بێگومان لەبەر یەک هۆکار پیلێ هەڵدەبژێرم، چونکە تۆپی پێی گۆڕی. مێسی نەوەیەکی تۆپی پێی گۆڕی. ئەو ئەفسانانەی ئێوە ناویان دەبەن لە تۆپی پێ گەورەتریان کردووە، پاڵپشتیی هەموویانم، بەڵام لەوە تێبگەن کە من بەڕازیلیم.”

 

بەر لەوەی داوای هەر شتێک لە یانەی پوما بکەم، دەبێت تواناکانم بسەلمێنم

 

مێسی باشترینە

“بەڕای من، نابێت پیلێ بەشێک بێت لە تەوەری گفتوگۆ و بەراوردەکانمان، ئەگەر لێم دەپرسیت کێ باشترینی مێژووە؟ دەمەوێت بڵێم لیۆ مێسی، بەڵام ئەگەر پیلێی تێدا نەبێت.”

 

تواناکانی دەسەلمێنێت

“بەر لەوەی داوای هیچ شتێک لە یانەی پوما بکەم، دەبێت تواناکانم بسەلمێنم، ساڵێکیشم لەبەردەمدایە بۆ ئەو کارە، هیچ کێشەیەکیشم نابێت ئەگەر پێشنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم بۆ بکەن.”

 

لە مەکسیک دەتوانین پێکهاتەیەکی ناوازە بونیادبنێین

 

دەتوانین لە مەکسیکەوە دەربکەوین

“لە ئێستادا پێویستم بەوەیە تواناکانم دەربخەم و بیسەلمێنم کە لە باشترین ئاستدام، بەیەکەوە دەتوانین لە مەکسیکەوە پێکهاتەیەکی ناوازە بونیادبنێین، بە شێوەیەکی جیاواز یاری بکەن و ئەزموون بە یاریزانە لاوەکان بدەین.”

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئالکارازەوە ئیسپانیا مەترسی دەرکردنی لەسەرە

بابەتی دواتر

لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان كۆتایی بە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share