چوار یانەی گەورە گرەوی لەسەر دەکەن و کلۆپ (پلان B) داڕشتووە

چوار یانەی زەبەلاحی ئەوروپا کێبڕکێی دارایی و کارگێڕییان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ جود بێلینگهام دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، تۆد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی، جود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی وەک ئامانجی سەرەکی بۆ مێرکاتۆی هاوینی 2023 دەستنیشان کردووە.

پلانەکانی چێڵسی هاوکاتە لەگەڵ خواستی یانەکانی مانچستەر یونایتد، ڕیاڵ مەدرید، لیڤەرپوڵ بۆ کڕینی هەمان یاریزان، کە بە داهاتووی تۆپی پێی ئینگلتەرا ناوزەد دەکرێت.

“زە سەن” دووپاتی دەکاتەوە، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکانەوە پلانی یەدەگی ئامادەکردووە، ئەویش کڕینی ماتیۆس نونێزی ناوەندکاری یانەی وڵڤەرهامپتنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی بێلینگهام.

بابەتی پێشتر

ئیسپانیا و فەرەنسا گەیشتنە کۆتایی یورۆباسکێت

بابەتی دواتر

"بیگ ڕامی" و (24) زەبەلاحی دیکە کێبڕکێی "مستەر ئۆڵیمپیا" دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە كێشەدایە

یانەی بەرشلۆنە كێشەی دارایی هەیە و پێویستی بەوەیە بەرزكەرەوەی چوارەم بەكاربهێنێت. تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە سێ بەرزكەرەوەی دارایی…
Total
0
Share