كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئیلچی

چاڤی پێیوایە یارییەكەیان بەرامبەر ئیلچی ئاسان نییەو پێویستە جوهدێكی زۆر بكەن بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەست بهێنن.

وتیشی سەیری دێربی دەكەم و هیوادەخوازم ئەنجامەكەی لە سودی ئێمەدابێت.

دڵخۆشیشە بەوەی گاڤی بۆندەكەی نوێ كردۆتەوەو هیوای خواست كە بیسەلمێنێت یاریزانێكی گرنگە.

بەشێك لە قسەكانی چاڤی

– چاوەڕێی ڕكابەرێكین كە وەرزی ڕابردوو توشی ئاستەنگی زۆر هاتین بەرامبەری

– من دڵخۆشم بە ئاستی گاڤی، ئەو دیارییەكی بەنرخە بۆ داهاتومان

– گاڤی یاریزانێكی گەورەیە لەگەڵ ئەوەی تەمەنی بچوكە، ئەو بۆ تیپەكەمان زۆر گرنگە

– فاتی سەلامەتە و لەسەر پلان دەڕۆین بەرامبەری و هەنگاو بە هەنگاو هێزی بۆ دەگەڕێتەوە

– فاتی دەزانێت توشی دۆخێكی قورس بووە و ماوەیەكی زۆر پێكانی توش بووە

– بێگومان سەیری یاریی دێربی دەكەم بەڵام سەرەتا پێوستە بردنەوە بەدەستبهێنین

– ئەگەر ڕیاڵ مەدرید خاڵ لەدەست بدات بۆ ئێمە زۆر گرنگ دەبێت

– هەموو كەسێك ڕای خۆیەتی چۆن ئاهەنگ دەگێڕێت ئەوە پەیوەندی بە بێڕێزی كردنەوە نییە

– پێویستە گاڤی ئێستا بۆمان بسەلمێنێت كە یاریزانێكی گەورەیە

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

تین هاگ خولەكی زیاتر دەدات بە ڕۆناڵدۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی لە بەرشلۆنەیە

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە کۆتایی بە پشووی هاوینە هێنا و گەڕایەوە بۆ شاری بەرشلۆنە. ڕۆژنامەی سپۆرتی…
Total
0
Share