وەزیری دارایی لوبنان: هەڵاوسان 100%ی تێپەڕاندووە

وەزیری دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری لوبنان دەڵێت، هەڵاوسان لە وڵاتەكەدا 100%ی تێپەڕاندووە.

لەمیانەی دانیشتنێكی پەرلەماندا تایبەت بە بودجەی ساڵی 2022، یوسف خەلیل وەزیری دارایی لوبنان ڕایگەیاند، ڕێژەی هەڵاوسان 100%ی تێپەڕاندووە، ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە بەدەست داڕمانی ئابوری دەناڵێنین.

وتیشی، یاسای بودجە لەو چێوەیەدایە بۆ چاككردنەوەی هەندێك لەو شێواوییانەیە كە بەهۆی قەیرانە یەكلەدوای یەكەكانەوە سەریانهەڵداوە.

وەزیری دارایی لوبنان جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی هەنگاوی چاكسازی بەدوای بودجەدا.

هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ئەمساڵ كە هەشت مانگ و نیوی تێپەڕیووە، لەكاتێكدایە نرخی دراوی ناوخۆیی وڵاتەكە ڕووبەڕووی داڕمان بووەتەوە، هاوڵاتییان بە سەختی ژیان بەڕێدەكەن، ڕووداو و تاوانەكان زیادیانكردووە.

بەمدواییەش دیاردەی هەڵكوتانەسەر بانكەكان لەلایەن ئەو هاوڵاتییانەی پارەیان لێداناون سەریهەڵداوە.

بابەتی پێشتر

ئەو كچە كوردەی لە تاران كەوتە بەر لێدان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

تۆڕێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی كورد دەستگیركرا<br> پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فڕۆكەی تایبەتیان بەكارهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share