بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە بەردەم بەنزیخانەی حەمید جاف لە قەزای چەمچەماڵ پاسێك كە ژمارەیەك هاوڵاتی تێدا بوو بە مەبەستی گەشتكردن بەرەو فڕۆكەخانەی سلێمانی و ئەنجامدانی گەشتی عەمرە ڕۆیشتوون و پاسەكە ئاگریگرتووە.
ڕووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە.