دەسەڵاتدارانی ئەرمینیا بڵاویانكردووەتەوە، كە 135 سەربازیان لە ڕووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ ئازەربایجاندا كوژراون و سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیاش هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ئاشكرایكرد، “ژمارەی كوژراوان كۆتایینین”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ژمارەی بریندارانی گرژی و ئاڵۆزییەكان بەردەوام ڕوو لە هەڵكشانە و بە هەردوولاش زیاتر لە 200 كەس كوژراون.
گرژی و ئاڵۆزییەكان لەسەر سنوور لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامە و تائێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە چارەسەرێك لەسەر كێشەكانی نێوانیان.