كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی ڕابردوو.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی ڕابردوو.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :-

هەولێر / 39

سلێمانی / 38

دهۆك / 38

كەركوك / 42

هەڵەبجە / 40

زاخۆ / 39

سۆران / 38

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم بەم شێوازەی ئێستا كاربكات ساڵی داهاتووش یاسای بودجەمان نابێت

بابەتی دواتر

ئەرمینیا: 135 سەربازمان لە پێكدادانەكان لەگەڵ ئازەربایجان كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی سەوز-ەوە

فراكسیۆنی سەوز لە راگەیەندراوێكدا هێرشكردنەسەر پەرلەمانتارێكی ئیدانە دەكات و داواشدەكات تاوانكارانی كردەوەكە دەستگیربكرێن. فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share