بڕیارێكی نوێ لەبارەی دەرمانەوە دەدرێت
نرخەكەیان هەرزاندەبێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێـت، پلانێكی نوێ بۆ كڕین و دابینكردنی دەرمان پەیڕەودەكرێت، جەختیشدەكاتەوە ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخەكانیان و كوالێتیی دەرمان دەبێت.

د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا دەرمان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگاكانەوە دابیندەكرێت، حكومەت و وەزارەتی تەندروستی بە نیازن لە ڕێگەی یەك تەندەرەوە دەرمان لە “كۆمپانیای دایك” بكڕدرێت نەك دەرمانەكە لە كۆمپانیایەكی دیكە بكڕدرێتەوە كە ئەگەر ئەو پلانە كاری لەسەر بكرێت دڵنیا دەبین لە كوالێتیی دەرمانەكە و بە نرخێكی كەمتر لە ڕابردوو دەرمان دابیندەكرێت.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی پێیوایە، “ئەو میكانیزمە كاری لەسەر بكرێت كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی دەرمان دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا نرخەكانیان یەكدەخاتەوە”.

بابەتی پێشتر

چی دەربارەی میوە دڕکدارە بەسوودەکە دەزانیت؟

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم بەم شێوازەی ئێستا كاربكات ساڵی داهاتووش یاسای بودجەمان نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە دوکان خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی دوكان خنكا و هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوکان بە…
زیاتر ببینە

ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

زانکۆی سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکاران و داواکارییەکانیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ خوێندکارێک سزانەدراوە لەبەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی.…
Total
0
Share