لەبارەی گرانیی نرخی خزمەتگوزاریی سیتییەكانەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانیی نرخی خزمەتگوزاریی لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دەدات و جەختیشدەكاتەوە پێشتر بەشێك لە هاوڵاتییانی نیشتەجێی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون گرفتیان هەبووە و بۆمان چارەسەركردوون.

ڕێبوار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەیەك پێكهێندرابوو بۆ گرفتی بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كە گرفتی كەمئاوییان هەبووە بۆیان چارەسەركراوە و بەشێكی دیكەیان گرفتی گرانیی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانیان هەبووە بەدواداچوونمان بۆ كێشەكانیان كردووە و چارەسەركراون.
ئاشكرایكرد، بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لەسەرەتادا نرخی خزمەتگوزارییەكانیان هەرزانە و دواتر نرخەكانیان گراندەكەن و جێگیردەكرێت و لە ئێستاشدا هاوڵاتییان لەسەر گرانیی نرخەكانیان پەیوەندییان نەكردووە و بەردەوام دواداچوونمان كردووە و دەبێت مانگانە نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا نرخی سووتەمەنیی گرانبووە كە بۆ كاركردنی مۆلیدەكان و فڕێدانی خاشاكی نێو پڕۆژەكان سووتەمەنی بەكاردەهێندرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نرخیان گراننەكردووە و دیاریكردنی نرخەكانیش لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری رۆشنبیریی هەرێم: پشتگیریى بڕیارەکەى داواکارى گشتی دەکەین بۆ سزادانی ئەو کەناڵانەی هانى توندوتیژى دەدەن

وەزیری رۆشنبیریی هەرێم رایگەیاند، “پشتگیریى بڕیارەکەى داواکارى گشتیی سلێمانی دەکەین بۆ سزادانی ئەو کەناڵانەی هانى توندوتیژى دەدەن”. حەمەی…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share