فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە كابینەی نۆیەمدا وەڵامی زۆرترین پرسیارەكانی پەرلەمانتارانمان داوەتەوە، “ لە كۆی چوار هەزار و 313 پرسیاری پەرلەمانتاران لە بەرپرسانی حكومەت وەڵامی سێ هەزار و 862 پرسیاریان دراوەتەوە”.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆی چوار هەزار و 313 پرسیاری پەرلەمانتاران لە بەرپرسانی حكومەت، وەڵامی سێ هەزار و 862 پرسیاریان دراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كابینەی نۆیەم لە ماوەی سێ ساڵدا 25 پڕۆژەیاسای پێشكەش بە پەرلەمان كردووە و 22 پڕۆژە یاسایان پەسەندكراون