لەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڕیاردرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڕیاری لە ڕێكخستنەوە و كاتی دەوامی فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكە دا.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژووی یاسین واحید ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی لەسەرە و تێیدا هاتووە، جەخت لە بڕیاری ژمارە 4632 كە لە 4ی ئابی 2019، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە ئاگادارتان دەكەینەوە بۆ دیاریكردن و ڕێكخستنەوەی كاتی دەوامی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و فەرمانگەكانیان.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، “دەبێت پابەندبن بە كاتی دیاریكراوی كاركردن و دەوامی فەرمیی ڕۆژانە لە كاتژمێرە 8ی سەر لە بەیانی تا وەكو كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بۆتان ڕەوانە دەكەین بۆ ئاگاداری و كاری پێویست”.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

هۆشداری لە مەترسییەكی كوشندە دەدرێت<br>دەبێتەهۆی ژەهراویبوونی ئاو و بەروبوومی كشتوكاڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share