چێوەی هەماهەنگی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدات

سەركردەیەكی باڵای هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات و ئامانجی كۆبوونەوەكەش سێ تەوەری گرنگە.

محەمەد تەمیمی سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات و سێ تەوەری گرنگ تاوتوێدەكرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئامانجی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕێككەوتنی لایەنەكان و بەرنامەی حكومەتی نوێی عێراق.

سەركردەكەی هاوپەیمانیی فەتح پێیوایە، “دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانیان لەگەڵ كورد و سووننە لەسەر بەركەوتەكان بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان گرنگە و چێوەی هەماهەنگیش لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆ دەكات.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری كوشتنی دوو كەس دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڕیاردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share