بۆ نمونە یۆرێنتی.. یاریزانانی تۆپی پێ پێش و پاش یاری چی دەخۆن؟

یانەکانی خولی ئیسپانیا “لالیگا” چەند ساڵێکە کاریان لەسەر دابینکردنی پسپۆری بواری خۆراک کردووە، لە ئێستادا هەر یانەیەک خاوەنی پسپۆرێکی تایبەت بەخۆیەتی.

لە جیهانی نوێی تۆپی پێ و سەرجەم وەرزشەکاندا، خۆراک یەکێکە لە پایەکانی سەرکەوتنی یاریزانان، تەنانەت ئەگەر یانەکان سەرکەوتوونەبن لە دابینکردنی پسپۆڕی بواری خۆراک، یاریزانان بۆخۆیان پسپۆری ئەم بوارە و بواری جەستەیی بە نرخی خەیاڵی فەراهەمدەکەن.

ڕۆژنامەی “ئیل پاییس” ئاشکرایکردووە، پسپۆرانی بواری خۆراک کاریگەریی زۆر و ئەرێنییان لەسەر یاریزانان دروستکردووە، چاودێریی وردی یاریزانانیان کردووە، پاشان بۆ هەر یاریزانێک سیستمێکی تایبەتیان داڕشتووە، لە ماوەیەک بۆ ماوەیەکی دیکە، تەنانەت لە یارییەک بۆ یارییەکی دیکە جیاوازیی هەیە.

یاریزانان چی دەخۆن؟

بەپێی ڕاپۆرتەکە، زۆرینەی یاریزانان پێش یارییەکان سەرنجیان لەسەر خواردنی ماكەرۆنی، برنج، گۆشت و زەڵاتە بووە، بەڵام لە دوای یاری ڕوویانکردووەتە خواردنی پیتزا، فاهیتا، سوشی.

جۆری خۆراکی یاریزانان جیاوازە، زۆرینەیان ژەمە خۆراکی وشک بەبێ چەوری هەڵدەبژێرن، یاخود کەمچەوری و پڕ پرۆتین، بۆ ئەوەی یاریدەدەریان بێت لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکاندا کرداری سوتاندنی وزە خێراتربکەن و وزەی زیاتر بەگەڕبخەن، کاتی خواردنیش بەشێوەیەکی ئاسایی سێ بۆ چوار کاتژمێر پێش دەستپێکی ڕووبەڕووبوونەوەکان دەبێت.

دوای یارییەکان، یاریزانان ئەو خواردنانە دەخۆن کە حەزیان لێیەتی، بەڵام بەو مەرجەی پەنیر و چەوری کەمبێت و لەژێر چاودێریی پسپۆڕی بواری خۆراک ئامادەکرابێت، زۆرینەی خۆراکەکانیش ڕووەکین، کە هەرسکردنیان ئاسانە و بەهەمەوو شێوەیەک خۆیان لە ژەمە خۆراکی دەستکرد پاراستووە.

شارەزایان چی دەڵێن؟

ڤێرجینیا سانتیستیبان، پسپۆری خۆراکیی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ڕایگەیاندووە، زۆرینەی یاریزانانی سۆسیداد لەگەڵیدا کاردەکەن و بەو پڕۆگرامە تایبەتە کاردەکەن کە لەسەرەتای وەرزەوە بۆیان داڕێژراوە.

سانتیستیبان دەڵێت، “خۆراک و ژەمە خۆراکی یاریزانان کلیلی سەرکەوتنیانە، پارێزەریانە لە پێکان، تەنانەت خێرایی چارەسەربوونیان لە پێکانەکان زیاددەکات، جگە لەوەش ئاستیان بەرزتردەبێتەوە، دەتوانن وزەی زیاتر بەگەڕبخەن”.

ڕۆژنامەی “ئیل پاییس” لەنێو سەرجەم یاریزاناندا نمونەی بە یاریزانێک هێناوەتەوە، کە لەسەرەتای وەرزەوە تاوەکو ئێستا زۆرترین وزەی لە خولی ئیسپانیا بەگەڕخستووە بەبڕینی زۆرترین ماوە، ئەو یاریزانەش مارکۆس یۆرێنتی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، یۆرێنتی زیاتر گرنگی بە خواردنی گۆشت و ماسی و چەرەسە هەمەجۆرەکان داوە، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی پڕۆتینیان بەرزە، بەهەموو شێوەیەک خواردنی شیرەمەنییەکانی لەخۆی قەدەغەکردووە، هەروەها ئەو خۆراکانەی ڕێژەی شەکر تیایاندا بەرزە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت جیاوازییەکان لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت بۆ گەلی کورد

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەگەری داخستنی خوێندنگاکان ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بۆ بەردەوامبوون لە یاریگاکانی ئەوروپا تەنها سێ بژاردەی لەبەردەمدایە و ناچاریشە موچەکەی…
Total
0
Share