جوتیار عادل: بۆ دابینكردنی موچە هەرێم 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هەیە

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆتۆ: ئەرشیف

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی موچە دەكات و دەشڵێت، “داهاتی هەرێم بەشی ئەو هەموو موچەیە ناكات” و 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە و هەموو هەوڵ و توانای خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی موچە.

وتیشی، لەماوەی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەر هێڵ بوو لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران كە هەردوولا بەڵێنیانداوە ئەو گرفتە چارەسەربكەن.

جوتیار عادل ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت.

ڕوونیشیكردەوە، وەك دەزانن داهاتی حكومەتی هەرێم بەشی ئەو هەموو موچەیە ناكات، لەكاتێكدا دابینكردنی موچە پێویستە بە 755 ملیۆن دۆلارە و هەرێم بۆ ئەم مانگە 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هەیە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دابینكردنی موچەی ئەم مانگە بە تەمویلی 79% حكومەت 205 ملیۆن دۆلار قەرز دەكات، پاش ناردنی پارەكەی بەغداد قەرزەكە دەداتەوە.

وتیشی، پشكی هەرێم لە بەغدادەوە 265 ملیۆن دۆلارە، لەو پارەیە 205 ملیۆن دۆلاری دەدرێتەوە بە قەرز و 60 ملیۆنی دەمێنێتەوە و تەرخاندەكرێت بۆ موچەی داهاتوو.

وتەبێژەكەی حكومەت ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو وردەكارییەی بۆ ئەوەیە هاوشێوەی 400 ملیارەكە دواتر پرسیار لەبارەی چارەنوسی پارەكەی بەغداد نەكرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەداوە کە حکومەتی هەرێم لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە و هەموو هەوڵ و توانای خۆشی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ”ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک، لە کاتی خۆیدا بەشە موچەی هەرێم لە بەغدادەوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە پەنا بۆ قەرز ببات و قەرز بکات تا بڕە موچەی تەرخانکراو لە بەغداد دەگات و دواتر پارەکەی بەغداد، لەبری قەرزەکە دەدرێتەوە“.

لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بڕیاریدا لە ڕۆژی پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەم دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 بکرێت بەو داهاتەی لە بەر دەستی وەزارەتی داراییە و بە تەمویلکردنی موچە بە ڕێژەی 79%.

بابەتی پێشتر

شوماخەر دەگەڕێتەوە بۆ فۆرمولا 1

بابەتی دواتر

یوێفا گۆڕانکاری لە چامپیۆنزلیگ دەکات و پلانی "سوپەر لیگا" پوچەڵدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share