دۆناڵد ترەمپ لە 5 ویلایەتی سەرەکی پێش جۆ بایدن دەکەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپرسییەکدا ئاماژە بەوە دەکات، دۆناڵد ترەمپ، لە پێنج ویلایەتی سەرەکی لە کۆی شەش ویلایەت لە پێش جۆ بایدنەوەیە، هاوکات رێژەی جەماوەری سەرۆکی ئەمریکا لەنێو گەنجاندا کەمیکردووە.

لە ڕاپرسییەکەدا کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەگەڵ ئینستیتیوتی سیێنا ئەنجامیداوە سەبارەت بەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەمریکییەکان کێ بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن ئەوەی خستۆتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ ملیاردێرە کۆمارییەکە لە پێش جۆ بایدن رکابەرە دیموکراتەکەیەوەیەتی لە پێنج ویلایەتی سەرەکی لە کۆی شەش ویلایەت.

بەپێی راپرسییەکە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ویلایەتی نیڤادا بەرێژەی 52٪، جۆرجیا بەرێژەی 49٪، ئەریزۆنا بەرێژەی 49٪، میشیگان بەرێژەی 48٪ لەگەڵ پێنسیلڤانیا بەرێژەی 48٪ لە پێش سەرۆکی ئێستای ئەمریکاوەیە، هاوکات لە ویلایەتی ویسکۆنسێن جۆ بایدن بەرێژەی 47٪ پێش کەوتووە لە کاتێکدا سەرۆکی پێشوو 45٪ دەنگەکانی لەو ویلایەتە بەدەستهێنا.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2020 لە هەریەکێک لەو ویلایەتانە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

راپرسییەکە لە 22ی تشرینی یەکەم تا 3ی ئەم مانگە لە رێگەی تەلەفۆنەوە ئەنجامدراوە و سێ هەزار و 662 دەنگدەری تۆمارکراوی ئەو شەش ویلایەتەی لەخۆ گرتووە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی سەربازی بۆمبێکی بۆ کرایە دیاری و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە بە منداڵەکەت نەدەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان دەگاتە ئۆكرانیا

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئۆكرانیا بكات و لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەیدا كۆببێتەوە. میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە بڕیارە…
Total
0
Share