هاتوچۆ لەبارەی گرێبەستە كۆنەكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ڕوونكردنەوە دەدات

هەر گرێبەستێكی كۆنی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تا 2ی ئەم مانگە كرابێت لەلایەن هاتوچۆوە كاریپێدەكرێت، هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، دوای ئەو بەروارە كار بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، هەر گرێبەستێک کە لە هەر پێشانگایەک یان کۆمپانیایەکی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کرابێت تاکو ڕۆژی 2021/1/2 كاری پێدەکرێت، بە مەرجێک گرێبەستەکە لە پێشانگای شارەکانی هەرێم کرابێت.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییەی دەیەوێت ئۆتۆمبێل بخاتەسەر ناوی خۆی، پێویستە لە كاتی سەردانكردنی بۆ هاتوچۆ سەرەتا گرێبەستەكە لە بەشی یاسایی ڕاستاندن (تصدیق) بكات، دواتر دەست بە كاروبارەكانی گواستنەوەی خاوەندارێتی بكات.

هاتوچۆی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، كاركردن بە گرێبەستی كۆن تا 15ی ئازاری داهاتوو دەبێت.

سەبارەت بەو مامەڵانەی كڕین و فرۆشتنیش كە لە دوای 2ی ئەم مانگەوە كراون، هاتوچۆ ئاماژە بەوە دەكات كە پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنییان هەبێت و لە کاتی چوونیان بۆ هاتوچۆ، گرێبەستەكە لە بەشی یاسایی ڕاستاندنی بۆ بكەن.

بابەتی پێشتر

میترۆ: لە كۆنفرانسەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە

بابەتی دواتر

وەزیری سامانە سروشتییەكان: دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و خەڵك ڕازین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share