سێ كەس كە تۆمەتباربوون بە دەستدرێژیكردنەسەر منداڵێك لە كەركوك و دواتر كوشتنی، بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەركرا.
ئەیوب ئەحمەدی منداڵێكی دانیشتووی گەڕەكی تسعینی كەركوك بوو، پێنج مانگ پێش ئێستا بە شێوەیەكی “وەحشیگەرانە” كوژرا.
دوای ئاشكرابوونی كوژرانی منداڵە تەمەن هەشت ساڵانەكە، هێزە ئەمنییەكان سێ كەسیان دەستگیركرد و تۆمەتباركران بەوەی بەر لە كوژرانی ئەیوب، دەستدرێژییان كردووەتەسەری.
ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك، تۆمەتەكانی سەلماند و سزای بەسەر سێ كەسەكەدا سەپاند و بەپێی ماددەی 406 كە تایبەتە بە كوشتنی بەئەنقسەت، بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەركرا.