قائیمقامی چەمچەماڵ پەیامێك بە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود دەدات

لەسەر ڕەتكردنەوەی ناوی پایتەختی شەهید و ئەنفال بۆ چەمچەماڵ قائیمقامی قەزاكە پەیامێك بۆ وەزیری شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان دەنێرێت و دەڵێت، “تكایە پێداچوونەوە بەو نووسراوەتاندا بكەن و ئەو مافە بۆ خەلكەی چەمچەماڵ بگەڕێننەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕەمەك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “تكایە پێداچوونەوە بەو نووسراوەتان بكەن ئەو مافە بگەڕێننەوە بۆ خەڵكی چەمچەماڵ ناو و نازناوێك بە ڕەوایی خەبات و قوربانیەكانمانی بزانن”،

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “چەمچەماڵ شایەنی ڕێزو ناز و خزمەتە پێویست بوو پشتیوانمان بن”.

پێشتر وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ڕایگەیاند، پشتیگری لە بۆچوونی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكەن بۆ ڕەتكردنەوەی ناوی پایتەختی “شەهید و ئەنفال” بۆ چەمچەماڵ، لەبەرئەوەی زۆرێك لە ناوچەكانی كوردستان خاوەنی شەهیدن.

بابەتی پێشتر

چەندین خانوو بەبێ ئاگاداریی خاوەنەكانیان فرۆشراون

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت ژیانی هاوڵاتییان بكەینە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share