شێرەكانی باخچەی ئاژەڵانی بەرشەلۆنە تووشی كۆرۆنا بوون

شێرەكانی باخچەی ئاژەڵان لە بەرشەلۆنە تووشی كۆرۆنا بوون، بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و پلەی گەرمای لەشیان بەرزبووەتەوە.

جولی ماوری، بەڕێوبەری باخچەی ئاژەڵانی بەرشەلۆنە ئەمرۆ دووشەممە 7ی كانونی یەكەم لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، “لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە لەكاتێكدا كە باخچەی ئاژەڵان داخراون بەڕووی سەردانیكەراندا، ژمارەیەك لە شێرەكانی باخچەی ئاژەڵان تووشی پەتای كۆرۆنا بوون”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پلەی گەرمی لەشی شێرەكان بەرزبووەتەوە، تووشی پژمین و كۆكەش بوون، هەرچەندە پیشتر لە دۆخێكی سەختی تەندروستیدا بوون، بەڵام ئێستا تاڕادەیەك تەندروستییان جێگیرە”.

لەبارەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەڕێوبەری باخچەكە ئەوەی ڕایگەیاندووە، “كاتێك ئەو ڤایرۆسە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ كە پەیوەندییەكی زۆر نزیك و تێكەڵبوون ڕوبدات”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، ئاژەڵەكانی دیكەی باخچەكە تووشی كۆرۆنا نەبوون و لە شێرەكانەوە ڤایرۆسەكەیان بۆ نەگوازراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

چین: ئەم وڵاتانە كۆرۆنایان بۆ ناردین

بابەتی دواتر

ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكان بەردەوامن.. ئەمڕۆ چی ڕویدا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share