دوایین دیاردەی گەردوونی ئەمساڵ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ڕوودەدات

دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی دوایین دیاردەی گەردوونی ساڵی 2020 دەبێت، دوای ئەوەی لە 21ی حوزەیرانی ئەمساڵدا دیاردەی خۆرگیران ڕوویدا.

ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە کە دواین دیاردەی گەردوونیی ئەمساڵ لە 14ی ئەم مانگەدا ڕودەدات و دیاردەکەش خۆرگیرانی تەواوەتی دەبێت.

ئەم دیاردە گەردوونییە لە چیللی و بەشێک لە ئەرجەنتین بە تەواوی ڕوودەدات و دەبینرێت، هەروەها بەشێوەی خۆرگیرانی نیوەیی لە باشوری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا، باشوری ئەمریکای باشور، بەشێک لە ئوسترالیا، زەریای ئەتڵەسی، زەریای هیندی دەبینرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەگەری کەمە ئەو خۆرگیرانەکە لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی بە چاو ببینرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
Total
0
Share