دامەزرێنەری ئەمازۆن دوو ملیار دۆلار بۆ پارێزگاریی ژینگە خەرجدەكات

جیف بیزۆس-ی خاوەنكاری ئەمریكی و دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن

جیف بیزۆس-ی خاوەنكاری ئەمریكی و دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن بڕیاریدا دوو ملیار دۆلار لەو پرۆژانەی بۆ پارێزگاریكردنە لە سروشت خەرجبكات.

بیزۆس لە وتەیەكدا لە بەردەم لوتكەی (كۆپ 26)ی تایبەت بە ئاووهەوا لە گلاسكۆ وتی، هەستی بە لاوازیی سروشتی سەر زەوی كردووە لەمیانەی گەشتەكەیدا بۆ بۆشایی ئاسمان “كاتێك لە بۆشایی ئاسمانەوە سەیری زەویم كرد، بەرگەهەوای زەوی زۆر لاواز، جیهان زۆر سنووردار و بێهێز بوو”.

دووپاتیشیكردەوە، “پێویستە پێكەوە بوەستینەوە بۆ پارێزگاری لە جیهانەكەمان”.

ئەو كۆمەكانەی بڕیارە لە (سندوقی بیزۆس بۆ زەوی) ببەخشرێن تەرخاندەكرێن بۆ سەرلەنوێ گەڕاندنەوەی دیمەنە سروشتییەكان و گۆڕینی سیستمی خۆراكی، وەك ئەوەی دامەزرێنەری ئەمازۆن باسیكرد.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرێك لە ناوچەكانی جیهان بە فیعلی لە هەڵمژەری كاربۆنەوە گۆڕاون بۆ سەرچاوەی كاربۆن، یەك لەسەر سێی ڕووبەرە كشتوكاڵییە بەرهەمدارەكان لە ئەفریقا تێكچوون، بەڵام دەكرێت سەرلەنوێ چاكبكرێنەوە، كە دەبێتە هۆی باشكردنی بەرهەمی خاك و باشكردنی ئاسایشی خۆراك و فەراهەمكردنی هەلی كار و پتەوكردنی گەشەی ئابوری.

س: BBC

بابەتی پێشتر

كەشناسی: باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

سەدر هۆشداریی لە هەڵگیرساندنی شەڕی تائیفی لە دیالە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share