چاڤی دڵتەنگە بە شكستەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە شانازی بە یاریزانەكانییەوە دەكات و جەختی كردەوە كە ئەوان زۆر باشتر بوون لە بایرن میونشن.

چاڤی باسی لەوە كرد كە نەیانتوانیوە گۆڵ تۆماربكەن و ئەوەش هۆكاری سەرەكی شكستەكەیان بووە.

لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازی بوو بەڵام بە ئەنجامەكە زۆر دڵتەنگە

بەشێك لە قسەكانی چاڤی

/ لیڤاندۆڤسكی نەیتوانی گۆڵ بكات هەروەها پێدریش بەهەمانشێوە ڕافینیاش لەدەرەوەی هێڵی سزا شووتی لێدا

/ شانازی بە یاریزانەكانمەوە دەكەم بەڵام ئەنجامەكە بێهیوای كردین

/دڵخۆشم بە ئاستی تیپەكەم باش دەركەوتین چانسی گۆڵی زۆرمان دروستكرد لە ڕووبەڕووبونەوە دوانیەكان سەركەوتوو بوین

/ ئەمڕۆ ڕۆژی گۆڵكردن بوو بەڵام بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر دۆڕاین

/ ئێمە باشتربوین لە بایرن دەبوو بیبەینەوە بایرن گۆڵی لە هەڵەی خۆمانەوە كرد

پێویستە لە یاریی داهاتوودا باشتر بین

/ هەندێ جار ئەو حاڵەتانە ڕوودەدەن یاریی وا هەیە لە ٢٠ خولەكدا سێ گۆڵ دەكەین ئەمڕۆ لە ٩٠ خولەكدا گۆڵێكمان پێنەكرا

/ ئاستمان باشبوو بەڵام ئەنجامەكە خراپ بوو

/ ئێمە دووهەڵەمان كرد ئەوانیش قۆستیانەوە

/ من دڵتەنگم بۆ ئەوەی چانسی بردنەوەمان هەبوو بەڵام لەدەستماندا

بابەتی پێشتر

فرۆشتنی پاراسیتامۆڵ قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

كلۆپ: "هەنگاومان نا بۆ ڕێگە ڕاستەكە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی لە یاریکردن ڕاگیرا

یانەى مانچستەر یونایتد بڕیاریدا ئەنتۆنی بۆ ماوەیەکی نادیار لە یارییکردن ڕابگرێت. لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەى مانچستەر یونایتد ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share