ساردترین ناوچە لەسەر گۆی زەوی دەستنیشانکرا

ناوەندی کەشناسیی روسیا رایگەیاند، کۆماری ساخا بووە ساردترین شوێنی سەر زەوی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.

بەگوێرەی زانایانی کەشناسیی روسیا، ناوچەی یاکوتیە لە کۆماری ساخا سەرمایەکی نائاسایی بەخۆیەوە بینیوە لە 22ی کانوونی یەکەمی 2025دا، بەوپێیەی نزمترین پلەی گەرمیی لەسەر زەوی تۆمارکردووە لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە 51.7 پلەی سیلیزیی ژێر سفری تۆمارکردووە.

دوای ئەویش شارۆچکەی سوخانە دێت کە پلەی گەرمی 49.4 پلە ژێر سفر بووە و شارۆچکەی مەسیح خەلگەییش 48.7 پلەی ژێر سفری تۆمارکردووە.

لەبەرامبەردا بەرزترین پلەی گەرمی لە شاری تێلفەیر لە ئوسترالیا تۆمارکراوە کە 44.1 پلەی سیلیزی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share